ک.م.م.ک:
سێشەممە ٢٤ی پووشپەڕی ٢٧٢٥ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی پەیام ئەحمەدی خەڵکی گوندی بەرقروو سەر بە شاری سنە لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری هەنجیران لەلایەن هێزە سنوورییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە ڕاستەوخۆ کرایە ئامانخ و هەر لەوێدا گیانی بەخت کرد.
بەگوێرەی هەواڵەکە، تەرمی پەیام ئەحمەدی لەلایەن خەڵکی خۆجێیەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی شاری مەریوان ڕاگوازراوە.
ق.ش

