ک.م.م.ک:
بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان(KMMK) هاوڵاتییەک لە کرماشان کاتی سەردانئ بۆ بنکەی ١٧ی بێعسەتی جافراوا( جعفرآباد)، بەجێی ئەنجامی پشتیوانی یاسایی، ڕووبەڕووی توندووتیژی جەستەیی، سووکایەتی و جنێو و دەسبەسەری یاسایی بوویەوە.
ئەم ڕووداوە ڕێکەوتت ١٩ی پووشپەڕی ٢٧٢٥ی کوردی، هاتەئاراوە، کاتێ کە ئەم هاوڵاتییە لەگەڵ دایک و برازایبچووکی بۆ بەدواداچوونی پرسێکی خاوخێزی سەردانی ئەو بنکەیەی کردبوو، بەپێی کوتەی کەسی خەسار بەرکەوتوو، بەرپرسی ئەو بنکەیە بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی و تەنیا بەپێی فرمانی زارەکی ناوبراویان دەسبەسەر کردووە، لەڕەوتی نواندنی بەڵگەیەکی ڤیدیۆیی، بەرپرسی بنکەکە دژکردەوەی توندی نواندووە و موبایلەکەی لە دەستی فڕێداوە پاشان بە لەقە هەڵمەتی بۆ بردووە، ئەم هەڵسووکەوتە لەگەڵ هەڕەشەی زارەکی و جنێو و بێ حورمەتی بووە.
دایکی ئەو کەسە و منداڵە بچووکەکەی، چاوەری ڕاستەوخۆی ئەم توندووتیژییە بوون، لە درێژەدا ڕایەدارەکان هەوڵیان داوە بەڵگەی تایبەت بەو هەڵسووکەوتەیان لە ناو ببەن بەڵام ئەم هاوڵاتییە توانیویە بەشێک لە ڤیدیۆکە بپارێزن کە کردەوەی نایاسایی ڕایەدارانە تۆمار کردووە. ناوبراو لە لێدوانەکانی کوتوویە:« گەر لەگەڵ من کە هاوڵاتی هەڵسووکەوتی لەو چەشنە دەکرێت لەگەڵ پەنابەرانی ئەفغانی چی دەکرێت؟!»
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان وێڕای مەحکووم کردنی ئەم هەڵسووکەوتە، خوازیاری وڵامی بەرپرسانی قەزایی و ئینتزامی و کۆتایی هێنان بە پارێزبەندی ڕایەدارانە کە لە پێگەی خۆیان بۆ سەرکوتی هاوڵاتیان کەلک وەردەگرن.
ق.ش

