بانگهێشت کردنی موسا ئۆمیدی چالاکوانی سیاسی خەڵکی ئیلام بۆ دادگا

ک.م.م.ک:

موسا ئۆمیدی چالاکوانی سیاسی خەڵکی ئیلام ، بۆ بەرگری کردن لە تۆمەتەکانی ( بڵاوکردنەوەی درۆ ) و ( ڕێکلام دژ بە نیزام ) بۆ لەقی حەوت ی دادگای گشتی و ئینقلابی ڕژیمی ئیران لە شاری ئیلام بانگهێشت کراوە.

بە پێی بانگهێشت نامەی نێردراو بۆ ئەم هاوڵاتییە ، ناوبراو دەبێت لە ماوەی پێنج ڕۆژ دا بۆ وەڵامدانەوە بە ئەو تۆمەتانە لەم لەقە دا ئامادە بێت.

شایەنی باسە کە موسا ئۆمیدی لە ١١ پوشپەڕی ٢٧٢٥ی کوردی بە هۆی هێرشی هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمی ئیران بۆ سەر ماڵەکەی دەستبەسەر کرا بوو.

ف.ن

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *