دەستبەسەر کردنی هاوڵاتییەکی خەڵکی بۆکان لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە

ک.م.م.ک:

بە پێی هەواڵەکان ڕۆژی شەممە ٢١ پوشپەڕی ٢٧٢٥ی کوردی ئیسماعیل چوکلی هاوڵاتی خەڵکی گۆندی ( داشبەند ) سەر بە شاری بۆکان بە بێ هیچ بەڵگەیکی یاسایی هاوکات بە هێرش بردنی هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمی ئیران بۆ شوێنی کارەکەی دەستبەسەر کرا.

هەتا ئیستا هیچ زانیارییەک لە شوێنی ڕاگرتن ، هۆکاری دەستبەسەر کردن و تۆمەتەکانی ئەم هاوڵاتییە تەمەن ٢٤ ساڵە لە بەردەستدا نییە.

ف.ن

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *