نە ؛ دەستبەسەر کردن و ڕاگواستنی بنیامین ڕەحیم پوور بە بەندیخانە

ک.م.م.ک:

ڕۆژی یەک شەممە ٢١ پوشپەڕی ٢٧٢٥ی کوردی ، بنیامین ڕەحیم پوور هاوڵاتی تەمەن ٣٣ ساڵ و خەڵکی گۆندی (ئەوێهەنگ) و دانیشتووی شاری سنە لە دوای ڕۆیشتن بۆ لەقی چوواری جێبەجێ کردنی حۆکم ، دەستبەسەر و دواتر بۆ جێبەجێ کردنی سزاکەی بۆ بەندیخانەی ناوەندی ڕژیمی ئیران لە شاری سنە ڕاگوێزرا.

ئەم هاوڵاتییە پێشتر لە لایەن لەقی یەکەمی دادگای ئینقلابی ڕژیمی ئیران لە شاری سنە، بە تۆمەتی پڕوپاگەندە دژی سیستەم بە یەک ساڵ زیندانی تەعزیری سزا درا بوو.

ف.ن

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *