ک.م.م.ک:
لە درێژەی شەپۆلی تازەی دەستبەسەر کردنی هاوڵاتییان لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمی ئیران لە شاری شنۆ ، لە ڕۆژەکانی دوو شەممە ١٧ پوشپەڕی ٢٧٢٥ی کوردی و چووار شەممە ١٩ پوشپەڕ ، سێ هاوڵاتی بە ناوەکانی جەمال حۆسەین نژاد ، مەحمود قادری و مەنسور فەڕاش دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.
بە دەستبەسەر کردنی ئەم سێ هاوڵاتییە ژمارەی هاوڵاتییانی دەستبەسەر کراو لەم چەند ڕۆژەدا لە شاری شنۆ بۆ چووار کەس زیادی کردوە. پێشتر ناسنامەی کاوە خاکی نەهاد وەک یەکێکی دیکە لە دەستبەسەر کراوەکان پشتڕاست کراوەتەوە.
شایەنی باسە کە دەستبەسەر کردنی ئەم هاوڵاتییانە بە بێ هیچ بەڵگەیکی یاسایی ڕووی داوە.
ف.ن


