ک.م.م.ک:
بە پێی هەواڵەکان ، سامان خالدیان هاوڵاتی تەمەن ٢٧ ساڵ خەڵکی گۆندی نسارە سەر بە شاری دیواندەرە ، نیوەڕۆی ڕۆژی چووار شەممە ١٨ پوشپەڕی ٢٧٢٥ی کوردی لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕژیمی ئیران بە توندوتیژی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا. دەستبەسەر کردنی ئەم هاوڵاتییە بە بێ هیچ بەڵگەیکی یاسایی ڕووی داوە و هەتا ئیستا هیچ زانیارییەک سەبارەت بە شوێنی ڕاگرتن و باری جەستەای ئەم هاوڵاتییە لە بەر دەستدا نییە.
بە وتەی سەر چاوەیەکی ئاگادار ، هێزە ئەمنیەکان لە کاتی دەستبەسەر کردنی سامان خالدیان بە تەقە کردن بە سەر خەڵکی ناڕازی گۆندی نسارە هەوڵیان داوە پەرش و بڵاوە بەو خەڵکە بکەن. لە گەڵ ئەوەش خەڵکی ناڕازی گۆندەکە لە بەرامبەر بەوە ، بە یەکێک لە ماشینەکانی هێزە ئەمنیەکان زەرەر وزیانیان گەیاندووە.
هۆکاری دەستبەسەر کردن ، تۆمەت و هەر وەها شوێنی ڕاگرتنی سامان خالدیان هێشتا نا ڕوونە. ئەم ڕووداوە دوای شەپۆلی پەرەسەندنی پێکدادانی ئەمنی لە کوردستان دێت کە نیگەرانییەکانی لە زیادبوونی پێشێلکارییەکانی مافی هاووڵاتیان دروستکردووە.
ف.ن