ئیلام؛ ناسر زۆمۆردی لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیمی ئیران دەستبەسەر کرا

ک.م.م.ک.:

ناسر زۆمۆردی، هاووڵاتییەکی تەمەن ٣٨ ساڵەی خەڵکی ئیلام، ڕۆژی هەینی ١٣ پوشپەڕی ٢٧٢٥ی کوردی لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران لە پارێزگای ئیلام دەستبەسەر و بە تۆمەتی ئەمنیەتی ، سووکایەتیکردن بە پیرۆزییەکانی ئیسلام، سووکایەتیکردن بە ڕێبەرایەتی، پڕوپاگەندەکردن دژی کۆماری ئیسلامی و بڵاوکردنەوەی درۆ، بۆ ماوەی دوو مانگ دەستبەسەری کاتی بەسەردا سپێندراوە.

بەپێی سەرچاوە ئاگادارەکان، ناوبراو پێشتر بانگهێشتی لقی ٧ی لێکۆڵینەوەی دادگای گشتی و ئینقلابی ئیلام کراوە و پاش ئامادەبوونی لەم لقە دەستبەسەر کراوە. تا ئێستا هیچ زانیارییەکی دیاریکراو سەبارەت بە دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و مەرجەکانی دەستبەسەرکردنی بڵاونەکراوەتەوە.

ئەم دەستگیرکردنە لە کاتێکدایە کە دامودەزگا ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی گوشار و ڕێوشوێنی کۆنترۆڵکردنیان بە تایبەت لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی کوردستان بە دوای هێرشەکانی ئەم دواییەی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر ناوەندە سەربازییەکانی ئەو وڵاتە زیاد کردووە.

ف.ن

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *