شنۆ ؛ سزا دانی جەعفەر سادقی بە ١٠ مانگ زیندانی تەعزیری

ک.م.م.ک:

بە پێی بڕیاری دەرچوو لە لایەن لەقی ١٠١ دادگای ( تاوانباری ٢) ڕژیمی ئیران لە شاری شنۆ ، جەعفەر سادقی شاخەوان و چالاکوانی مەدەنی خەڵکی شاری شنۆ بە ١٠ مانگ زیندانی تەعزیری سزا دراوە.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی KMMK ئەم بڕیارە ڕۆژی دوو شەممە ١٦ پوشپەڕی ٢٧٢٥ی کوردی بە تۆمەتی (پڕوپاگەندە دژی سیستەم) دژ بەم هاوڵاتییە دەر کراوە.

ف.ن

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *