ڕووداوی کارەساتبار لە ڕێگەی ناوچەی سنووری سەلاسی باوەجانی

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی kmmk، دووشەممە ١١ی خاکەلێوەی ٢٧٢٥ی کوردی، ماشێنی هەڵگری هاوڵاتیانی خەڵکی سەلاسی باوەجانی کە لە ڕێگەی ناوچەی سنووری لە ڕۆیشتندابوو، لە نێزیک سەراببەس تووشی ڕووداوێک بوو، لەم ڕووداوە یەک لە سەرنشینەکانی ماشێنەکە بەناونیشانی شەهاب کەریمی گیانی لەدستدا و پێنج هاوڵاتی دیکە بریندار بوون.

ئەم رووداوە جارێکیتر دۆخی پڕگرفت و ناسەقامگیری ئەو هاوڵاتیانەی خەریکی کۆڵبەرین نیشان دەدات، توێژێک کە بۆ دابینکردنی بژیوی ژیانیان ناچارن لە شوێنە مەترسیدارەکانەوە تێبپەڕن، لە کاتێکدا نەک تەنیا ڕووبەڕووی کێشەی ڕێگەوبان و کەوتنەخوار لە بەرزایین، بەڵکوو بەردەوام ڕووبەڕووی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سنوورییەکانیشن.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *