ک.م.م.ک:
بەپێی هەواڵی گەیشتوو، مەیسەم خۆدارەحمی، یەکێک لە دەستبەسەر کراوانی شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی” لە شاری کەرەج، سەرەڕای خراپی باری جەستەیی، پێویستە دوای چوار ڕۆژ مۆڵەت بگەڕێندرێتەوە بۆ زیندانی ئێڤین.
ئەم زیندانییە لە ئەنجامی لێدانی سەختی دار لە کاتی دەستبەسەرکردندا لە ناوچەی ئەژنۆیدا بە سەختی بریندار بووە و لە کاتی زیندانیکردنیشیدا بەهۆی سەرپێچی بەردەوامی لە بەرپرسانی زیندانەوە لە خزمەتگوزاری پزیشکی شیاو بێبەش بووە.
مەیسەم خۆدارەحمی لە ڕەبەز ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی دەستبەسەر و پاش ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە حوکمی لقی ٢٨ی دادگای ئینقلابی تاران، حوکمی کۆتایی لە ١٠ ساڵەوە بۆ ٦ ساڵ زیندان کەم کرایەوە.
ف.ن


