ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، تەرمی شیلان شەهبازیان، ژنی ٢٦ساڵ تەمەنی خەڵکی قوروە، پاش ٧٧ڕۆژ بزربوون، لە تەنیشت ڕێگەیەک لە شاری ویندزووری کەنەدا دۆزرایەوە، هێشتا هۆکاری مردنئ ناەبراو دەرنەکەتووە.
شئلان لەڕێی ویزای تووریستی کۆچی بۆ کەنەدا کردووە و لە بواری خزمەتگوزاری جوانکاری چالاک بووە. ناوبراو دواین جار ژانویەی ٢٠٢٥ دەورووبەری ئێوارە لە شەقامئ ریرساید دیترابوو و پاش ئەوە بزر بوو.
بنەماڵەکەی پاش ئەو بێسەروشوێنبوونە دەمدرێژە، ڕووداوەکە بە پۆلیس ڕادەگەیەنن، بەڵام هەوڵەکان بۆ دۆزینەوەی بێ ئاکام دەبێ.
شیاوی باسە ویندزووە بەبۆنەی هاوسنووربوونی لەگەڵ ئەمریکا، پێوەندی لەگەڵ تاوانگەلی وەکوو قاچاخی مرۆڤ و ئەندامەکانی جەستە هەیە کە دەتوانێت ئەمنییەتی کۆچبەران، بەتایبەی ژنان بخاتە مەترسییەوە.
ق.ش