ک.م.م.ک:
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، مستەفا نێعمەتی، ڕۆژنامەنووس و چالاکوانی مەدەنیی خەڵکی ئابدانان لە پارێزگای ئیلام، لە لایەن سیستمی قەزایی ڕێژیمی ئێرانەوە بە ٦٤ مانگ زیندان مەحکووم کراوە.
جێی ئاماژەیه، یەکێک لە تۆمەتەکانی ناوبراو، سووکایەتی کردن بە پیرۆزییەکانە، کە چل مانگ له سزاکەی بەو هۆیەوە بەسەریدا سەپێندراوە.
تۆمەتەکانی ئەم چالاکە مەدەنییە بریتین له سوکایەتیکردنە بە پیرۆزییەکان، سوکایەتیکردن بە خامنەیی، بڵاوکردنەوەی درۆ و بانگەواز دژی ڕێژیمی ئێران.
مستەفا نێعمەتی ساڵانێکی زۆرە وەک ستووننووسێک بۆ ڕۆژنامەی(تجارت فردا) شیکاری ئابووریی لیبڕاڵی کردووە و دەیان بابەتی لەو بارەوە نووسیوە و بڵاوی کردووەتەوە.
خ.ع