هێدیە بە زیندوویی سوتێندرا

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە کاتژمێرە سەرەتاییەکانی ڕۆژی هەینی پولیس وهێزە چەکدارەکانی ودەوڵەتی تورکیا هەڵیان کوتایە ماڵی ئاتامان لەناوچەی ئەرکیشی وان وبەتەقەی فیشەکی ئاگری (ئاگردایسێن) ئاگریان لەماڵەکەیان بەردا.کەبەهۆی ئەم ئاگرتێبەردانە هێدیە ئاتامان بەزیندوویی سوتا وگیانی لەدەستدا.

ڕێخراوەی مافی مرۆڤی باشووری ئەفریقیا لەم پێوەندییەدا نووسی کەلەنێو ماڵەکەدا چوارکەسی گەورە ساڵ وچەندد مناڵیش ژیانیان دەکرد،کەلەم نێوەندییە هێدیە نێوئاگردا گیانی لەدەستدا. لەدرێژەدا نووسی کەهێزەکانی پولیس وچەکداری دەوڵەتی تورکیا بەزەبرولێدان پێشیان بە ئەندامانی دیکەی بنەماڵە وەکوو هالیت،عومەر،سۆفی وکامەران کە هێدیە دەرباز بکەن.

نورەدین ئاتامان کەبراکەی لەگەڵ بنەماڵەکەیلەو ماڵەدا دەژیا کوتی؛کەپاش ڕووناک بوونەوەی هەوا بڵێسەکانی ئاگریش کوژانەوە وئێمەیش توانیمان تەرمی هێدیە لەنێو ماڵە سوتاوەکەدا بدۆزینەوە.

نورەدین هەروەها کوتی کە زانیارییەک لەسەر براکەم لەبەردەستدا نییە ونازانم چییان بەسەر هێناوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان