محەممەد نەزەری: بەرپرسانی قەزایی ئێران هیچ چەشنە دەسەڵاتێکیان نییە و ئەمەیش مایەی شەرم وسەرشۆڕییە

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ئیداڕی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران دژی گواستنەوە یان ئازادی مەرجداری محەممەد نەزەرییە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە وەزارەتی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لەهەمبەر داواکاری محەممەد نەزەری بەندکراوی سیاسی کورد بۆ ئازادی مەرجدار یان گواستنەوەی بۆزیندانی مەهاباد دژایەتی دەنوێنێ.

ئەم بەندکراوە سیاسییەی کورد نێزیک بە ۲۳ ساڵە کە لە زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج لە زیندان دایە و چەند ساڵیشە ناوبراو بەهۆی تووشبوون بە نەخۆشی دڵ ودیسکی فەقەرات ئازار دەچێژێ ولەتیمارکردنیشی خۆدەبوێرن وهەروەها ناوبراو لەم چەندد ساڵەدا تەنیا چەندد جارتوانیوە چاوی بەبنەماڵەکەی بکەوێ؛ ولەم ساڵانەدا هیچکات ئیزنی پشووی چارەسەری سەرەڕای کێشەی زۆری تەندرووستی پێ نەدراوە.

محەممەد نەزەری ماوەی بەرێ داواکارییەکی لەسەر ناڕوونییەکانی ئیداری هێزی قەزایی ئاراستەی ئەو دەزگایە کردوو وخوازیاری ئازادی مەرجدار یان گواستنەوەی خۆی بۆزیندانی مەهاباد کرد؛ بەڵام وەزارەتی ئیتلاعاتی کۆمارێ ئیسلامی ئێران دژایەتی خۆی لەگەڵ داواکارییەکی دەربڕی وتەنانەت لەماوەی لێکدانەوەی دۆسیەکەی، بەشێوەی فەرمی ئیزنی چاوپێکەوتنی لەگەڵ بنەماڵەکەی پوچەڵ کردەوەو هەروەها لەچارەسەری پزیشکی ناوبراو لەنەخۆشخانەی زیندانی ڕەجایی شارخۆی بوارد ولەوڵامی داواکاری بۆچارەسەری، بەرپرسانی زیندان پێیان کوتووە کەتەنیا دادگای مەهاباد ئەو دەسەڵاتەی هەیە. و بەرپرسایەتی دۆسیەی ناوبراو لە دادسەرای شۆڕشی کەرەج، تەنیا ڕاگرتنی ئەم زیندانییەیە.

محەممەد نەزەری لە یادداشتێکی کورتدا نووسیویەتی کە وەک بڵێی پاش تێپەڕینی ۲۳ ساڵ هێشتا نەفرەت وگرێ دەروونییەکانی وەزارەتی ئیتلاعات نەڕاونەتەوە، کە باناردنی نامەیەک بۆ بەرپرسانی قەزایی دەتوانن پێش بەئازادی مەرجدار یان تەنانەت گواستنەوەیشم بۆزیندانێکی دیکە بگرن وئەمەیش جێی داخ وسەرشۆڕییە کە هێزی قەزایی ئێران بووە بەڕێداری دەس بەسینە وملکەچی ئۆرگانێکی دیکە کەهیچ دەسەڵاتێکی سەربەخۆی نییە وئەمەیش سەرشۆڕی وگوێ لە مستی بەرپرسانی قەزایی ئێران دەردەخات، کە هەموو پڕەنسیپە مرۆیی وویژدانێکیان ناوەتە بن پێ وسەرەڕای ئەوەی بەپێی یاسای خۆنووسی خۆیان، دەبوا من ئازاد بکرایەتم بەڵام لەبەر دڵخۆش کردنی لایەنێکی دیکە پێش بە جێبەجێ کردنی دادوەری دەگرن.

محەممەد نەزەری، کوڕی حەمدوڵا، لەدایکبووی ۱۳٥۰ی هەتاوی، لەساڵی ۱۳۷۳ لەشاری بۆکان بەتۆمەتی هاریکاری حیزبە کوردییەکان دەسبەسەرکرا ولەدادگای ورمێ ئێعدامی بۆ بڕدرایەوە. ئەم حوکمە لەساڵی ۱۳۷٨ بۆ زیندانی تاهەتایی.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

 

%d bloggers like this: