بانە؛ برینداربوونی کۆڵبەر بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی سنووری

ک.م.م.ک:

سێشەممە ٢٩ی ڕەشەمەی ٢٧٢٣ی کوردی، کۆڵبەرێک بەناونیشانی سلێمان ئەمینی ٢٨ ساڵ تەمەن خەڵکی شاری بانە، بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی سنووری ڕێژیمی ئێران پشتی بەقورسی بریندار کرا.

بەگوێرەی هەواڵەکە، ناوبراو بۆ چارەسەری ڕەوانەی نەخۆشخانەی سەلاحەدین ئەیووبی شاری بانە کراوە و دۆخیشی ناجێگیر ڕاگەیەندراوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *