دوو لە دایکانی ئاشتی باکوری کوردستان بە ۸ ساڵ زیندان سزا دەدرێن

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: دادگای تورکیا لە باکوری کوردستان، دوو لە دایکانی ئاشتی بە تۆمەتی بەشداری کردن لە ڕاوەستان و بەرگری کردن لە هەمبەر سۆپای تورکیا بە زیندان حوكم دران.

مەولۆد باشداش و مەلس تەکین دایکانی ئاشتی تەمەن ۷٥ساڵان، لە ئۆکتۆبری ۲۰۱٥لە داوێنی چیایی باگۆک لە نێزیکی نۆسەیبین هاوڕێ لە گەڵ سەدان شارۆمەندی دیکەدا پێشی دەبابە و زرێپۆشی سۆپای تۆرکیا بۆ پێشگیری کردن لە شەڕ لە هەمبەر گەلی بێ تاوان دەگرن؛ بەڵام دادگای تۆرکیا بە هۆی ئەم کارە مرۆییە لە بەرابەری سۆپای تۆرکیا هەر یەک لە دایکانی ئاشتی بە چوار ساڵ و دوو مانگ زیندان سزا دەدات.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: