ناڕوونی چارەنووسی هاوڵاتییەک لە زیندانی حکوومەتی ئێران لە نەغەدە

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، هاوڵاتییەک بەناونیشانی حسەین مەحموودپوور ٤٦ساڵ تەمە. و خەڵکی پیرانشار چارەنووسی لە زیندانی حکوومەتی ئێران لە نەغەدە نایارە.

شیاوی باسە کە ئەم هاوڵاتییە گەلاوێژی ئەمساڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە لە ماڵەکەی خۆی بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی دەستبەسەر کرابوو.

شیاوی باسە تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەمەڕ هۆکاری دەستبەسەری و جۆری ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەم هاوڵاتییە نەزانراوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *