ئه‌شكان فه‌تاحی كوڵبه‌ری كورد به‌ گرانی بریندار كرا

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کردستان: ئەشکان فەتاحی ۱۹ ساڵان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئینتزامیەکانی کۆماری ئیسلامی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە گرانی بریندار دەبێت.

لە ڕاپۆرتەکدا هاتوە کە ڕۆژی یەک شەممە ۲٥ی ڕەزبەر لە دۆڵی هەرات لە نێزیکی نەوسوود ئەشکان کە بە پیشەی کۆڵبەری سەرقاڵ بوە، دراوەتە بەر دەستڕێژی هێزە ئینتزامیەکان کۆماری ئیسلامی و بە گرانی بریندار دەبێت؛ و پاشتر خەڵکی دەڤەرەکە دەگوێزنەوە بۆ نەخۆشخانەی پاوە و تا ئامادە کردنی ئەم هەواڵە لە ژێر چاودێری پزشکیدایە.

جیگای وەبیرهێنانەوەیە کە لە سەرەتای ئەم مانگەوە تا ئێستا پتر لە ۱۰ کۆڵبەر لە لایەن هێزە ئینتزامیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کوژراو و ٤ کۆڵبەری دیکە بریندار بوون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کۆردستان