ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، دووشەممە ١٠ی ڕەزبەری ٢٧٢٣ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی ئەحمەد تەکلیفی ٣٧ساڵ تەمەن خەڵکی شاری موورمووری سەربە پارێزگای ئیلا
لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازرا.
بەگوێرەی هەواڵەکە، دەستبەسەری ئەم هاوڵاتییە بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی هاتۆتە ئاراوە.
تاکاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە شوێنی ڕاگیران و ئەو تۆمەتانەی خراونەتەپاڵ ئەم هاوڵاتییە بەدەستەوە نییە.
ق.ش