بەپی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ؛ڕۆژی هەینی ۲۳ی ڕەزبەر، دارستانەکانی چیای (قەله بەرد) لەناوچەی مەریوان لەڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی تۆپ بارانی پایەگای (بیەکەڕە)تووشی ئاگرکەوتنەوە هات.
پاش زانیاری وەرگرتن لەکەوتنەوەی ئاگرەکە ئەندامانی کۆمیتەی بەرنگاربوونەوەی قەیران وکارەساتەکانی ئەنجوومەنی سەوزی چیا وخەڵکی سرووشت خۆشەویستی گوندەکانی چۆڕ،نەنێ دری،نشکاش ، پاش چەندد کاتژمێر هەوڵی تاقەت پڕوکێن لەم ناوچە بەردەڵان وشاخاوییە سەرەڕای دۆخی ناجێگیری کەش توانیان کۆنتڕۆڵی بکەن.
بەپێی هەواڵەکان ڕۆژی شەممۆ ڕێکەوتی ۲٤ی ڕەزبەریش پاش نیوەڕۆکەی سەرلەوێ هەرئەو ناوچەیە توشی ئاگرکەوتنەو هاتبوو کە هێزی خەڵک لە گوندەکانی دەورووبەر وهێزەکانی سەرچاوە سرووشتییەکانی مەریوان توانیان بی کوژێننەوە.
جێگەی باسە چیای (قەله بەرد)لەگرنگترین وڕازاوەترین کێوەکانی مەریوانە کە تەژییە لەهەموو چەشنە گژوگیا ودارستان وگیانلەبەران کەبەهۆی تۆپۆگڕافی ناوازە ودەگمەنی ئەم بەشە لەکوێستانەکانی زاگرۆس هەرساڵە وڕێژەیەکی زۆری گەشتیار وکەژەوان ڕوولەم ناوچە کوێستانییە دەکەن وچێژ لە جوانی وڕازاوەیی ئەم شوێنە وەردەگرن.
سەرچاوە:ئەنجوومەنی سەوزی چیا
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان