پۆلیسی ده‌وڵه‌تی تورکیا شه‌وی رابردوو له‌شاری سێرتی باکوری کوردستان هه‌ڵده‌کوتنه سه‌ر ماڵێک و دوو که‌س شه‌هید ده‌که‌ن. له‌فلکه‌ی شێخ مه‌حمود له‌ناوندی شاری سێرت، پۆلیس و هێزە ئەمنیەکانی تورکیا شه‌وی رابردوو هه‌ڵده‌کوتنه سه‌ر ماڵێک، له‌ئه‌نجامی هه‌ڵکه‌وتنه سه‌ر ماڵه‌که دوو که‌س که تا ئێستا ناوه‌کانیان نه‌زانراوه شه‌هید ده‌که‌ن. به‌گوێره‌ی زانیاریه‌کان له‌شاری سێرت هه‌موو گه‌ڕه‌که‌کانی ده‌وروبه‌ری گه‌ڕه‌کی شێخ مه‌حمود گه‌ماڕۆ دراون و له‌سه‌ر گه‌ڕه‌که‌کانیش فڕۆکه‌ی بێ فڕۆکه‌وانی چاودێری ده‌گه‌ڕن و له‌هه‌مانکاتیشدا له‌گه‌ڕه‌که‌کان چوارجار ده‌نگی فیشک بیستراوه، به‌ڵام هیچ زانیاریه‌کی به‌رچاو به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتووه.
ئەوە لە کاتێک دایە کە حکومەتی تورکیا شەرێکی سەراسەری دژی گەلی کوردستان راگەیاندوە و تا ئێستا بە دەیان کەس لە ناوچەکانی باکوری کوردستان بە هۆیی تەقەی راستەو خۆیی هێزەکانی تورکیا گیانیان لە دەست داوە، هەر وەها بە سەدان کەس بە سەختی بیندار بوون.
جێی وەبیرهێنانەوەیە کە دەیان شاری باکوری کوردستان گەمارۆ دراون و دەوڵەتی تورکیا بە ئاشکرا کۆمەڵکووژی گەلی کوردستان دەکات


