کۆمەڵێک لە زیندانیانی ڕەجایی شاری کەرەج لە نامەێیکدا بۆ ڕاپۆرتچی تایبەتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی نێونەتەوەیی  دۆخی تەندروستی  زیندانیان ڕوون دەکەنەوە

بە پێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان کۆمەڵەێک لە زیندانیانی باوەڕمەند و سیاسی لە نامەێیکدا بۆ خاتوو “جەهانگیر” ڕاپۆرتچی تایبەیی ڕێکخراوی نێونەتەوەیی مافەکانی مرۆڤ ، هەندێک خاڵی بەر چاوویان لە مەڕ ئاستەنگی و گوشارەکان کە بەسەر زیندانیان هاتوە ، دێننە بەر باس و خوازیاری چاک کردن و بەدواداچوون بۆ ئەم دۆخەی زیندانەکانن.

دەقی نامەکە

بۆ خاتوو دوکتور عاسیمە جەهانگیری

ڕاپۆرتچی تایبەتی شورای مافی مرۆڤ ، ڕێکخراوی نێونەتەوەیی و هەر وها بۆ ڕێکخراوی لێبوردەیی نێو نەتەوەیی و ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤ

ئێمە زیندانیانی باوەڕمەند و سیاسی  و بەندکراو لە هۆڵی ژمارە ۱۲ی ژوری ژمارە٤ی گرتوخانەی ڕەجای شار ، لە دوای ئەوەی زۆر جاران یاسا و پەیڕەوە ناوخۆییەکانی تایبەت بە زیندانەکان ژێر پێ خراو و خەمساردی وە پشتگوێ خستنی لە پێنەدانی ئیمکاناتی ئاسایشیمان بینی و هەستمان پێکرد ، کە ئەمە بوەتە هۆی ئەوەی سەرهەڵدانی زۆر نەخۆشین و دەردە و ئازار و لە ئاکامدا وەردە هەنگاوی بەرەو مەرگ مان لێ چاوەڕووان کردوە.

۱ ـــ بە لە بەر چاوگرتنی خاڵی ۱۰۲ و ۱۰۳ پەیڕەو کراو ، دابین کردنی پێداویستی پزشکی و نەخۆشخانە و تێچوی پشکنیین و دەوا و دەرمان لە ئەستۆی بەندیخانەیە ، بەڵام کەمی دەرمان لە بێهداری زینداندا کێشەی سەرەکین .زۆر جاران دەبێت بنەماڵەکان  لە سەر حسابی خۆیان و لە دەرەوەی زیندان دەرمانە کان بەدەست بێنن و بەهەزار ناری عەلی بیهێنە ناو زیندانەوە.

نەبوونی پێداویستی دەرمان لە بهداریدا و لێنەهاتوویی کارمەندانی زیندان و کار کردنی پزشکی نا پسپۆڕ دەبێتە هۆی بەلاڕێدا چوون لە بواری تەندروستی و دەرمانییەوە  ، زیندانییان دەخاتە دۆخی نالەبارەوە هەر دەم لە بواری جەستەییەوە دەوکەنە بەر مەترسی

بێهداری زیندان کادری لێهاتو و پەرستاری کارامەی تێدا نییە بە جۆرێک زۆر جاران ڕێداری بهێداری لە دەرزی لێدانێک بۆ ناو دەمارەکان دەسەپاچە دەبن و یاخود پزشکانی بێهداری لە پێزانین لە جۆری نە خۆشییەکان  دەمێننەوە. جاری وا هەبوە شکاوی ئێسکیان بە “داگیراو” یان “جەمامی” زانیوە .زیندان ژوری عەمەلیاتی پزشکی تێدا نییە .

لە ساڵی ۱۳٨۹ وە کە ژوری عەمەلیاتی پزشکی بەهۆی دەنگۆی فرۆشتنی گورچیلەی زیندانییەکانەوە بڵاو بویەوە تاوەکو ئێستا ئەو بەشە لە بێهداری زیندان نەکراوەتەوە و هیچ هەوڵێکیش بۆ کرانەوە لە ئارادا نییە

جەوی گشتی بێهداری زۆر پۆخڵ و زۆرجاران خوێنی زیندانیانی بریندار  دەڕژێتە بەو ناوەدا و بەشی پاکوخاوێنی هیچ پەلەی لە خاوێن کردنەوەدا نییە .

هەڵسوکەوتی بەرپرسانی بێهداری سەرەتا لە گەڵ نەخۆشیەکاندا زۆر بە خەمساردیەوەیەو ئەگەر نەخۆش زۆر ئازاری هەبێت دەرزییک بۆ سوکنا بوونی کاتی لێدەدرێت و ئیتر هەوڵ بۆ چارەسەری حەقێقی نادرێت

زۆرجاران بنەماڵەی زیندانیان ناچار دەبن بە سەردانکردنی دادستان و هەوڵ و تەقەلا و تێپەڕاندنی بەزم و ڕەزمی بروکراتی ، ئیزنی هەناردەکردنی زیندانییە نەخۆشەکانیان بۆ نەخۆشخانەکانی دەرەوەی زیندان بگرن و تەواو تێچوی دەواو ودەرمانە کانیش بنەماڵەکان لە ئەستۆی ئەگرن.

لەم دۆخەدا نەخۆش بە دەسبەن و پاوەنەوە و بە شێوەێیکی پڕ لە سوکایەتی پێکردن دەبەن بۆ ناوەندە دەرمانییەکان و بە زنجیرێک نەخۆش دەبەستن  بە تەختی نەخۆشخانەکانەوە.

بینراوە هەندێک جار هەرچەن ئیزنی پزشکیش هەبوە بۆ زیندانی ،بەڵام بە موداخلە کردنی بەرپرسانی زیندان بە پشکنینێکی لاوەکی قایل دەبن و دیسان ڕەوانەی زیندان دەرێنەوە.

شایانی باسە هەندێک نەخۆشی تایبەت وەکو هیپاتیت و ئیدز و هەندێک نەخۆشینی تریش هەن کە هیچکاتێک چارەسەری بەرچاویان بۆ ناکرێت .

لەو پێوەندیەدا ڕەوتی دەرمانی پچڕ پچڕ و و پێڕانەگیشتن و خەمساردی بەرپرسانی زیندان و بێهداری ئازیزانێک وەکو ؛ موحسن دوکمەچی و شاڕۆخ زەمانی و عەلیڕەزا کەرەمی خێر ئابادی و مەنسوور ڕادپور ، ئەفشین ئوسانلوو ، مێهدی زالییە  ی بەدواوە هەبوە کە لە چەن ساڵی ڕابردوودا لە دەسمان داون و تا وەکو ئێستا هیچ کەسێک وڵامدەری ئەم کارەساتانە نەبوە.

۲ ــ بە پێی یاسای ژمارە ۱۰٨ی پەیڕەو کراو لە ڕێکخراوی زیندانەکاندا ، ئاوی گەرم و سارد لە حەمام ، دەسشۆر و ئاودەست  زۆر بەپێویست زانراوە ،بەداخەوە ئاوی گەرم لە ئاودەست و دەستشۆرەکاندا نەک هەر ئەوەی کە بوونی نییە زۆرجاران لە چەند مانگی ساڵدا لە حەمامەکانیشدا ئاوی گەرم بوونی نییە .بەهۆی کۆن بوون و پەرپوتەبوونی بینای زیندانەوە و پێڕانەگیشتن بە شی زەروری و پێویستی زیندان ، زێرابی قاتی سەرەوەی زیندان دێت بە سەر ئەمانەی قاتی خوارەوەدا.

۳ ــ لە سەر ژێر پێ خستنی یاسای ۹۳ و ۹٥ پەیڕەو کراو کە جەخت لە سەر خواردنی سێ ژەمەی زیندانیان دەکاتەوە ک دەبێت بەرقلیا و قاوەتونی و شێوانی زیندانیان ،بەهێز و  ڤیتامینی پێویستی هەبێت ، بەڕاستی دەبێت بگوترێت خواردنی بەندیخانە لە باری چۆنایەتییەوە زۆر لە ئاستێکی نزم دایە و خۆراکییە سەرەکییەکان وەکوو برنج و سۆیا کە لە ئەساسدا خواردنی پەلەوەر و ئاژەڵە و لە مەڕ چەندایەتی خواردنەکانەوە هەردەم زیندانیان لە دۆخێکی نیوە برسیدان و زۆر جاران خوادەمەنی ئێکسپایر و کۆن  بوەبەهۆێ تکێکدان میزاج و نەخۆش خستنی زیندانیان و هەر وەها بە هۆی لە بەر چاو نەگرتنی مەرجی تەندروستی لە چێشتخانەکاندا ، زۆر جاران خواردنی زیندانیان پڕ بوە لە قالۆنچە و کرم و ئەسپێی تایبەت بە خواردەمەنییەکان.

دەبێت بگوترێت تەنیا هەندێک لە زیندانیان کە لە باری ماڵییەوە باشن  دەتوانن کەمی خواردەمەنی و پێداویستیەکانیان لە ڕێ کڕینی خواردەمەنی لە دوکانی  ناو زیندانەوە بەدەست بێنن و هەرچە زۆریش بە گران دەیفرشنەوە .

٤ ــ یاسای ۱٦۹ی پەیڕەوکراوی ڕێکخراوی زیندانیەکان هەرجۆرە بێ حورمەتیک بە زیندانیانی بە سزادانێک دەناسێت و توند و تیژی نواندن و جوێن و  کوتەککاری و شتی تریشی قەدەغەکردوە ، بەڵام بەرپرسانی زیندان بە بیانوی پشکنین زیندانیان ڕووت دەکەنەوە

دەیان شکێنن و بێڕێزیان پێدەکرێت و لە ئەگەر بەرخۆدان و بەرەگار بوونەوەی زیندانییەوە دەدرێتە بەر لێدان  . بۆ نموونە یەکێک لە هاو بەندیەکانی ئێمە بە ناوی ڕەمەزان ئەحمەد کەماڵ بە هۆی لێدان بە باتۆم بە سەر سەریدا لە لایەن ڕێداری زیندانەوە بۆ حەوتویک لە بێهۆشیدا بوو ، بەڵام بە داخەوە هیچ ڕێگایکی یاسایی بۆ پێداچون بە سکاڵا لە سەر ئەو کردەوە نامرۆییە  بۆ ئەم زیندانیێە بوونی نەبوە و لە بەر چاو نەگیراوە .ئاغایان لوقمان مورادی و ڕەمەزان ئەحمەد کماڵ ، نامێق مەحموودی و زۆر کەسی تر دراونەتە بەر لێدان و بریندار کردن و تاوەکو ئێستا هیچ ئاکامێکی نەبوە  سکاڵا کردن لە مەڕ ئەو  بێڕێزی پێکردنەوە.

٥ ـ یاسای ۷۰ و ۷۱ باس لە سەر پێویستی لە وە دەکات ژورێک هەبێت بۆ تاوانبار و هەر وەها لە پەیڕەو نامەکاندا هاتوە کە دەبێت زیندانان لێک جودا بکرێتەوە و دەبێت ژورەکان پانتایی ۱۰ میتر دووجای هەبێت و خۆری پێویستیش بیگرێت . ژورەکانی زیندانی ڕەجایی شار زۆربەیان ٥ میتری چوار گۆشەو و هەر یەکەو ۳ ت ٥ زیندانی تێدایە  .ژورەکان بە هۆی  داخستنی هەڵچنینی ڕووناکایەکانەوە بە ئاجۆر و وەرەقەی ئاسنی  هیچ خۆرێک ناو ژورەکان ناگرێت و هاتو چۆی نەکردنی هەوا کە هۆکار ئەساسین بۆ  نەخۆشیگەلی هەناسەدان ونەخۆشی پێستی و هەر وەها کات و ساتی نابەجێ بۆ  هاتنەدەرەوە و هەڵمشتنی هەواێیک خۆی دەبنەهۆی کەمایەسی دڵ و هەناو .

٦ ــ هۆڵی ژمارە ۱۲  تەلەفوون خانەی تێدا نییەوە دەست پێڕانەگیشتنی ئێمە بە تەلەفۆن لە هەلو مەرجێکدایە کە تۆمەتباران  بە تاوانی قەتڵ و ڕفاندن  دزی  هیچ بەربەستێک بۆ تەلەفونکردنی شەو وڕۆژیان نییە و کەڵکی لێوەردەگرن . ئەم بەربەست و کەم کوڕییە نا یاسایانە  بەتایبەت  پێڕانەگیشتنی پزشکی لە لایەن بەر پرسانی بێهداری و زیندانەوە و دۆخێکی پڕ مەترسی بۆ گشت زیندانیان پێک هێناوە بە تایبەتی زیندانییانی پیر و بەساڵاچوو  وەکوو کەریم عەزیز مەعروف ،جەماڵەدین خانجانی ، فەرهاد ئێقباڵی  ، عمر فەقێپور ، ئەسغەر قەتان و فەرهاد فەهندژ.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان