پەریسا محەمەدی لە لایان هێزەکانی ئەمنییەتیی ئێرانەوە لە کرماشان دەستبەسەر کرا

ک.م.م.ک:
شەممە ۲٥ی خەرمانانی ۲۷۲۳ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناوی پەریسا محەمەدی، وەرزشوان لە بەشی شاخەوانی، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە لە شەقامێکی کرماشان دەستبەسەرکرا و گواسترایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

تاکاتی بڵاوکردنی ئەم هەواڵە، لەمەڕ هۆکاری دەستبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ناوبراو هیچ زانیارییەک بە دەستەوە نییە.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *