ک.م.م.ک:
بەپێی هەواڵی گەیشتوو، ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی خەرمانانی ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە شاری سنە (سەنەندەج) هەڵیانکوتایە سەر دوکانی چالاکی کرێکاری و مەدەنیی «مەجید حەمیدی» و بە توندوتیژی دەستبەسەریان کرد و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستەوە.
به پێی ئه م ڕاپۆرته ده ستبەسەر کردنی ئه م چالاکه کرێکارییه به بێ بڕیاری دادگا ئه نجام دراوه .
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە مەجید حەمیدی لە ساڵانی ڕابردوودا چەندین جار بە هۆی چالاکییە کرێکاری و مەدەنییەکانییەوە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە بانگهێشت و لێپرسینەوە و دەستبەسەر کراوە.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ئەم چالاکە کرێکارییە لە ٢٦ی رەزبەری ساڵی ١٣٨٦ی هەتاوی بە چەکی ئاگرین لە لایەن ٣ کەسی نەناسراوەوە کرایە ئامانج و بە سەختی بریندار بوو.
ع – ر