۳ کەس لە ئەندامانی ئەنجوومەنی چیای سەوز زیندانیان بەسەردا سەپێنرا

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، دووشەممە ٢٠ی خەرمانانی ٢٧٢٣ی کوردی، ٣کەس لە ئەندامانی چیای سەوز بەناوەکانی کاوە کەریمیانی، کاوە داستان و مادێح خۆشنەواز لە دادگایەکی چەندد خولەکی و بەبێ هەبوونی هیچ بەڵگەیەک سەرجەم بە ٩ مانگ زیندان مەحکووم کران.

بەگوێرەی هەواڵەکە، کاوە کەریمیانی بە مانگێک زیندان، کاوە داستان بە ٣ مانگ زیندان و مدێح خۆشنەواز بە ٥ مانگ زیندان مەحکووم کران.

شیاوی باسە، ئێوارەی ١٩ی خەرمانانی ئەمساڵ هێزە ئەمنیی و ئیتلاعاتییەکانی حکوومەتی ئێران هەڵیانکوتایە سەر ئەنجوومەنی چیای سەوز و نێزیک بە ٣٥ کەس لە ئەندامانی ئەو ناوەندەیان دەستبەسەر و پاش ماوەیەک زۆربەیان ئازاد کران.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *