ک.م.م.ک:
بەپێی هەواڵی گەیشتوو، ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢١ی خەرمانانی ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی، هێزە بە ناو ئەمنییەتیەکانی حکوومەتی ئێران هەڵیانکوتایە سەر ماڵی «هێرۆ قەدیمی»چالاکی مەدەنی شاری سەقز و دەستبەسەریان کرد و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستەوە.
لە کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتەدا هیچ زانیارییەک لەبارەی هۆکاری دەستبەسەرکردن و تۆمەتە پاڵخراوەکانی دژی ئەم هاوڵاتییە لەبەردەستدا نییە.
ع – ر


