ک.م.م.ک:
شەممە ١٨ی خەرمانانی ۲۷۲۳ی کوردی، دوو چالاكی مەدەنی خەڵكی شاری دێولان بەناوەكانی «سیرووس عەباسی و ئازاد عەباسی» پاش بانگکران بۆ دادگای حکوومەت لەو شارە، دەسبەسەر و بە مەبەستی جێبەجێ کردنی حوکمی زیندانەکەیان، بۆ زیندانی ئێران لە قوروە ڕاگوێزران.
جێگای باسە کە سیرووس عەباسی و ئازاد عەباسی، هەرکامەیان بە تۆمەتەکانی “پڕوپاگەندە دژی ڕژێم”، بە ١٠ مانگ زیندان، “تێکدانی رای گشتی” بە ١٨ مانگ زیندان و “کۆبوونەوە و تەبانی دژی تەناهیی نەتەوەیی” بە ٤٨ مانگ زیندان، مەحکووم کران.
هەروەها ساڵی ڕابردووش، سیرووس و ئازاد عەباسی، لەلایەن لقی ٢ی دادگای کەیفەریی حکوومەتی ئەم شارەوە هەرکامەیان بە ٦ ساڵ و ٤ مانگ زیندان، مەحکووم کرابوون.
ع. س