ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، چوارشەممە ٢٧ی گوڵانی ٢٧٢٣ی کوردی، دوو زیندانی بەناوەکانی سەعید نەجەفی خەڵکی شاری سەحنە و برزوو چقازەردی خەڵکی ماهیدەشتی کرماشان لە زیندانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کرماشان ئێعدام کران.
بەگوێرەی هەواڵەکە، ئەم دوو زیندانییە بەتۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست ئێعدام کراون.
هەروەها هاوڵاتییەکی دیکەی خەڵکی کرماشان ڕۆژی سێشەممە ٢ی جۆزەردان بەناونیشانی سەعید محەممەدی ٤٦ساڵ تەمەن کە ١٢ ساڵ بەرێ بەتۆمەتی کوشتنی کەسێک دەستبەسەر کرابوو، حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێنرا و ئێعدام کرا.
لە لایەکی دیکەوە، ڕۆژی پێنجشەممە٤ی جۆزەردانی ٢٧٢٣ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناوی عەلی پیری سێ ساڵ پێش بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست مەحکووم کرابوو لە زیندانی ناوەندی ڕێژیم لە ورمێ جێبەجێکرا.
ق.ش