دیاریکردنی کاتی دادگایی پەڕهام پەروەری پاش ٨ مانگ بڕیارنەدان و چاوەڕوانی

ک.م.م.ک:

سێشەممە ٢ی جۆزەردانی ٢٧٢٣ی کوردی، یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی بەناونیشانی پەڕهام پەروەری کە ماوەی ٨ مانگە لە گرتنگە ئەمنییەکانی ئێران بە شێوەی نادیار ڕاگیرابوو، لە ئاگادارنامەیەکدا، پارێزەرەکەی ئاگادار کراوەتەوە کە لە ڕێکەوتی ٧ی جۆزەردانی ڕێوڕەسمی لێکۆڵینەوە لەسەر تۆمەتەکانی ئەم هاوڵاتییە لە لقی ٢٨ی دادگای شۆرشی تاران بەڕێوە دەچێت.

شیاوی باسە کە، پێشتر بەتۆمەتگەلی وەکوو محاربە، تەبانی و گردبوونەوە، تێکدانی بیروڕای گشتی و ڕووشاندنی تابلۆی ماشێنەکەی لە دانیشتنی پێشووتردا، تۆمەتبار کرابوو.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *