دەستبەسەرکردنی فاتمە مەقسوودی دایکی ئیدریس فیقهی لە ورمێ

ک.م.م.ک:

ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ١٩ی گوڵانی ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناوی “فاتمە مەقسوودی”، دایکی یەکێک لە ئەندامانی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) کە نزیکەی ٢١ مانگ لەمەوبەر لە لایەن ڕێکخراوی ئیتلاعاتی سپای پاسداران (ساس)ەوە دەستبەسەر کرابوو. بە ئەنقەست و به پشتگوێ خستنی یاسا نێودەوڵەتییەکان و ڕەگەزنامە بە ئەنقەست بزر کراوە، دایکە جەرگ سووتاوەکەی لە بەردەم ڕێکخراوی تیرۆریستی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە شاری ورمێ بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بەم بێسەروشوێنکردنە زۆرەملیەی کوڕەکەی دانیشتنێکی مانگرتنی ئەنجامدابوو و دەستبەسەریان کرد و هیچ زانیارییەکی ورد لە چارەنووسی ناوبراو لەبەردەستدا نییە.

ع – ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *