دەرکردنی سزای ١ ساڵ زیندانی هەڵپەسێردراو بۆ چالاکوانێکی مەدەنی

ک.م.م.ک:

به پێی ڕاپۆرته کان، له چه ند ڕۆژی ڕابردوودا، “عیباد حه بیبی” چالاکی مه ده نی خه ڵکی سنه له لایه ن دادگای ئینقلابی حکومه‌تی ئێران له و شاره به تۆمه‌تی پڕوپاگه نده له دژی ڕژێم سالێک بەندکرانی هەڵپەسێردراوی بۆ دەرکرا ئەو بڕیارە تا ٣ ساڵی داهاتوو دادگا بۆی هەیە چالاکی بکات، بە ناوبراو ڕاگەیێندراو.

شیاوی باسە، دانیشتنی دادگای ئەم چالاکە مەدەنییە، ڕێکەوتی ٢٧ی خاکەلێوەی ئەمساڵ لە لقی یەکەمی دادگای شۆرش لە شاری سنە بەڕێوەچوو.

پێویستە وەبیر بهێنینەوە، عیباد حەبیبی بەهۆی ئامادەکردنی ڕێوڕەسمی نەورۆز لە ساڵی ١٤٠١ی ڕابردوودا لە گەڕەکی حەسەن ئاوای شاری سنە بانگهێشتی دادگا کرابوو.

ع – ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *