ک.م.م.ک:
هەینی ١٥ی گوڵانی ٢٧٢٣ی کوردی، دوو کەس لە زیندانیانی تاوانی پێوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان بەناوەکانی مەهدی تەیمووری خەڵکی تەورێز و بێهزاد حەنیفی لەلایەن ڕایەدارانی جێبەجێکاری حوکمەکانی سیستەمی قەزایی جێگر لە زیندانی ئێران لە ورمێ ئێعدام کران.
بەگوێرەی هەواڵەکە، ئەو زیندانیانە ڕۆژێ پێشتر بۆ ژووری تاکەکەسی وەکوو ئامادەکردنی ڕێوڕەسمی ئێعدام ڕاگوازرابوون.
شیاوی باسە کە، ئەو تاوانانەی دژی ئەو هاوڵاتیانە لەلایەن سیستەمی قەزایی حکوومەتی ئێرانەوە گەڵاڵە کراون، تاوانی پێوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان ڕاگەیەندراوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان پێشتر هەواڵی ئێعدامی فەرامەرز شەخسی هاوڵاتی خەڵکی سەردەشتی بڵاو کردبوویەوە.
شیاوی باسە کە، تا کاتی ئامادە کردن و بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، ئێعدامی ئەم زیندانیانە لەلایەن ڕاگەیاندنەکانی ناوخۆ و دامەزراوەگەلی فەرمی ڕێژیمەوە ڕانەگەیەندراوە.
ق.ش