بەردەوامی هێرشی بایۆلۆژی بۆ سەر قوتابخانە جیاوازەکانی شارەکانی کوردستان

ک.م.م.ک.:

ڕۆژی سێشەممە ٢٢ی خاکەلێوەی ساڵی۲۷۲۳ی‌کوردی، بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە دەستی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوون، قوتابخانەکانی دیکەی شارە جیاجیاکانی کوردستان کیمیاباران کران، لەوانە خوێندنگەی خەدیجە کۆبرای کچان لە شاری شنۆ و قوتابخانەی فەهیمیدەی کچان لە شاری کامێران، خوێندکارە ژەهراویەکانی ئەم دوو قوتابخانەیە لە دۆخێکی زۆر خراپدان و بەشێکیان ڕەوانەی نەخۆشخانە و ناوەندە پزیشکییەکان کراون.

هەرچەند کۆماری ئیسلامی دان بەو هێرشانەدا نانێت و دەیگێڕێتەوە بۆ دوژمن، بەڵام بۆ هەموو خەڵکی ئێران و کوردستان و جیهان ڕوونە کە ئەو هێرشانە لە لایەن دەست وپێوەندەکانی کۆماری ئیسلامییەوە ئەنجام دەدرێن.

ع . ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *