ک.م.م.ک:
ڕۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ١٧ی خاکەلێوەی ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی، دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی “ئەفشین فەلاحی “تەمەن ٢٢ ساڵ و “مێهدی ڕەحمەتی” تەمەن ٢٣ ساڵ هەردووکیان خەڵکی شاری سەقز لە کاتی سەرقاڵ بوون بە کۆڵبەری دە بەنداوی هەباس ئاوای شاری بانە دەکەون و هەردووکیان نوقم دەبن و پاش تێپەڕبوونی ٦رۆژ لە نوقم بوونیان تا ئێستا تەرمەکانیان نەدۆزراوەتەوە.
شیاوی باسە کە، چەندین دەستەی مەلەوانی کارامە لە شارەکانی بانە، بۆکان، سەقز، مەریوان و سنە و چەند شاریتر بۆ بینینەوەی تەرمەکانیان بە هاناوە هاتوون و خەریکی گەڕانی ناو بەنداوەکەن بەڵام تائێستا نەیاندۆزیونەوە.
ع. ر