سەقز؛ چالاکێکی کرێکاری لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران لە سنە بۆ زیندانی ناوەندی سەقز ڕاگوازرا

ک.م.م.ک:

چوارشەممە ٢٣ی ڕەشەمەی ٢٧٢٢ی کوردی، چالاکێکی کرێکاری بەناونیشانی عوامسمان ئیسمائیلی خەڵکی شاری سەقز، کە لە ڕێکەوتی ١٩ی ڕێبەندانی ئەمساڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوو، ئەوڕۆ لە پەیوەندییەکی تێلەفوونیدا بەبنەماڵەکەی کوت کە، بۆ کەرەنتینەی زیندانی ناوەندی سەقز ڕاگوازراوە. ناوبراو لە ماوەی دەستبەسەری لە دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتنی بنەماڵەکەی بێبەری بووە.

شیاوی باسە کە، ناوبراو پێشووتریش بەهۆکاری چالاکییەکانی چەندد جار دەستبەسەر و حوکمی جۆراوجۆری بۆ دەرچبوو.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *