سنە؛ هێزە سەرکوتکەرەکانی حکوومەت هێرش دەکەنە سەر گردبونەوە ناڕەزایەتییەکانی مامۆستایان


ک.م.م.ک:

سێ شەممە ۱٦ی ڕەشەمەی ۲۷۲۲ی کوردی، بەمەبەستی ناڕەزایی دەربڕین لە دژی ژەهراویبوونی خوێندکارانی کچ، مامۆستایانی سنە گردبوونەوەیەک ڕێکخستن کە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانەوە هێرشی کرایە سەر و گازی فرمێسک ڕێژ و تەقەی ڕاستەوخۆی بەکارهێنان.
بەپێی زانییارییەکان، لەم هێرشە دا، دوو مامۆستا برینداربوون و ژمارەیەک دیکەش دەستبەسەر کران.

جێگای ئاماژەیە، تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەبارەی چارەنووسی دەستبەسەرکراوان و بریندارەکانەوە نییە.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *