ئێعدامی سێ زیندانی لە ورمێ لە بێدەنگی تەواوی مێدیاکانەوە

ک.م.م.ک:

دووشەممە یەکی ڕەشەمەی ٢٧٢٢ی کوردی، سێ زیندانی لە زیندانی ناوەندی ئێران لە شاری ورمێ بەناوەکانی؛ وەحید بەیزایی، سەعدوڵا فەروخی و عەلی بایرەمی لە بێدەنگی تەواوی ڕاگەیاندنەکانی ناوخۆ و مافی مرۆڤی دەرەوە لە ئێران، ئێعدام کران.

بەگوێرەی هەواڵەکە، ڕۆژی ڕابردوو سێ زیندانی ناوبراو بۆ جێبەجێکردنی حوکمی ئێعدام بۆ ژووری تاکەکەسی ڕاگوازرابوون.

شیاوی باسە کە تاوانی زیندانیانی ئێعدام کراو لە ورمێ، سزای پێوەندیدار لەگەڵ مادە هۆشبەرەکان و کوشتنی بەئەنقەست ڕاگەیەندراوە.

ڕووماڵ نەکردنی هەواڵ لەلایەن هەواڵگریەکانی دەرەوەی ئێران لە کاتێکدایە کە ڕۆژی ڕابردوو، ڕاگواستنی زیندانیان بۆ ژووری تاکەکەسی ڕاگەیەندرابوو، بەڵام مەخابن ڕاگەیاندنەکانی بەناو ئوپوزیسیۆن و مافی مرۆیی بەجێی ڕووماڵ کردنی هەواڵی لەم چەشنە، سەرقاڵی ڕووماڵ کردنی هەواڵی پێوەندیدار بە چەندد سلبریتی لە خۆپیشاندانی وڵاتانی ئەورووپاین.
وەک بڵێی پرسی مافی مرۆیی و پرسی ئێعدامی هاوڵاتیان گرنگییەکی کەمتری هەیە بەبراوەرد لەگەڵ بۆڵدکردنی چەندد کەسایەتی سواو و بێ کەڵک.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *