KMMK: بە وتەی سەرچاوەی ئاگادار وبەڵگەمەندی ناوخۆیی نرخی دەواو دەرمان وخزمەتگوزاری دەرمان لەوڵاتی ئێران وبەتایبەتلەشارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕەوتی هەڵکشان وڕێژەییەکی بێ وێنەی لەخۆگرتووە، بەچەشنێکە زۆرینەی هاوڵاتیان لەدانی تێچووی دەواو دەرمان وەزاڵە هاتوون وئەم ئەم نەتوانینە کێشەی بەرچاوی بۆ نەخۆشە تایبەتەکانی وەکوو “شێرپەنجە” بەرهەم هێناوە.
بەرپرسی ڕێخراوی خۆراکی وڵات لە دیمانەی ڕێبەندانی ۹۶ لەگەڵ ئیلنا لەمەڕ زێدەنەکردنی بودجەی دەرمانی لەساڵی ۹۷ کرد.
بەم حاڵەوە بە هەڵکشانی (ارز) و زێدەنەکردنی بودجەی دیاری کراو، خەڵک لەگەڵ هەڵکشانی تێچووی دەرمانی ڕووبەڕوو دەبنەوە.
ئەم هڵکشانی نرخی دەوا و تێچووی دەرمانی کە ۳۰بۆ۶۰لەسەد بوو لەم نێوەندە تەئمینەکانیش (بیمە) لەدانی ئەو ڕێژە هەڵکشاوەی دەرمانییە خۆدەبوێرن کەوابوو بەم حاڵەوە دانی هەڵکشانی دەوا وتێچووی بەشی دەرمان لەئەستۆی نەخۆشەکاندایە.
جێگەی باسە کە بەپێی ئاماری هەرەبەرزی ڕێژەی ۵۰٪ی بێکاری وهەژاری لەشارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەروەها ڕێژەی ئاماری زۆری نەخۆشیەکان بەهۆی بەرگەگرتنی ئازاری لەهەژمارنەهاتووی خەڵک کەلە هەژاری و بێکارییەوە سەرچاوە دەگرێ و فاکتۆرگەلێکی دیکەی وەکوو پیس بوونی کەش وهەوا وئاو و ناتەندرووستی خۆراک و…ڕەوتی ڕوو لەهەڵکشان لەخۆوە دەنوێنێ.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان