دەستبەسەری و ڕفاندنی چەندد هاوڵاتی لە سنە

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، هاوڵاتییەک بەناونیشانی جەلال مازووجی هاوڵاتی خەڵکی شاری سنە لە لایەن هێزە سەرکوتکارەکانی ئێرانەوە لە بازگەی فەیزاوای ئەو شارە ڕفێنراوە و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازراوە.

بەپێی هەواڵەکە تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هۆکاری دەستبەسەری و شوێنی ڕاگیرانی ئەم هاوڵاتییە نەزانراوە.

هاوکات لە هەواڵێکی دیکەدا هاتووە، ڕۆژی شەممە ٢٦ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢ی کوردی، هاوڵاتییەکی دیکە بەناونیشانی موحسین سەیدعەزیزی خەڵکی شاری بۆکان لە لایەن هێزە سەرکوتکارەکان کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ڕفێنراوە و بۆڤشوێنێکی نادیار ڕاگوازراوە و شوێن بزرە.

هەروەها لە هەواڵێکی دیکەدا پشتڕاست کراوەتەوە کە دوو ئەندامی بنەماڵەیەک خەڵکی گوندی قڕووچیا سەر بە شاری دێولان بەناوەکانی موسلیم حسەین پەناهی و پژمان حسەین پەناهی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی سپای تیرۆریستی پاسدارانی ئێرانەوە ڕفێنراون و هیچ زانیارییەک لە چارەنووسیان نەزانراوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *