بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی تانەدان لەو حوکمەی دژی شەعبان محەممەدی دەرچووە

ک.م.م.ک:

دووشەممە٢٤ی ڕێبەندانی٢٧٢٢ی کوردی، ڕێوڕەسمی تانەدان بەو حوکمەی دژی شەعبان محەممەدی چالاکی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان لە دادگای ئینقلابی حکوومەتی ئێران لە مەریوان بە ئامادەبوونی دوکتۆر تەوحیدی پارێزەری ناوبراو بەڕێوەچوو.

شیاوی باسە، دادگای ئینقلابی حکوومەت لە مەریوان لە ڕێکەوتی ١٧ی سەرماوەز ئەمساڵ بەبێ ئامادەبوونی شەعبان محەممەدی لە ڕێوڕەسمی دادگایی کردن، ناوبراویان بە ٥ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کردبوو. پارێزەری شەعبان محەمەدیش لەماوەی٢٠ڕۆژی پاش ڕاگەیاندنت حوکمەکە داواکاری پێداچوونەوەیان پێشکەش کرد.

شیاوی باسە، لەکاتت دەرکددنی حوکمی ٥ساڵ زیندان شەعبان محەممەدی لە زیندان بووە و بانگهێشتنامەی پێ نەگەیشتووە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *