ک.م.م.ک:
بەپێی هەواڵی گەیشتوو، ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی ڕێبەندانی ساڵی ۲۷۲۲ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناسنامەی پەیمان یاسمی خەڵکی شاری ئابدانان سەر بە پارێزگای ئیلام لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم هاوڵاتیە بەبێ فەرمانی دادگا دەستبەسەر کراوە.
تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر شوێن و بارودۆخی ئەم هاوڵاتییە لە بەرداستدا نییە.
ر.خ


