پیرانشار؛ خۆکوژی کچێکی تەمەن ۱۲ ساڵ، یەکێک لە دەستبەسەرکراون بۆهۆی گوشاری دامەزراوە ئەمنییەکان لەسەر بنەماڵەکەی

ک.م.م.ک:

بەپێی هەواڵی هەواڵنێری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، سێشەممە ٢٧ی بەفرانباری ٢٧٢٢ی کوردی، ئەسرا مەحموودپوور ١٢ساڵ تەمەن خەڵکی پیرانشار کچی سمایل ــ لەدەستبەسەرکراوانی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی ــ بەپەت هەڵخستن بۆخۆی لە ڕێی پێپلیکانەکانی ماڵی باوکی، کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.

سەرچاوەیەکی نێزیک لەم بنەماڵەیە ڕایگەیاند: ئەسرا مەحموودپوور پاش ئازادی باوکی سمایل کە ڕێکەوتی ١٧ی بەفرانبار کە ٤٥ڕۆژی لەژێر ئەشکەنجەی هێزە سەرکوتگەرەکان تێپەڕاندبوو، لەگەڵ چاوپێکەوتنی باوکی دیتنی ئاسەواری ئەشکەنجە لەسەر جەستە و ڕۆح و دەروونی باوکی و هەروەها گوشاری دوایی ئازادی کاتی ناوبراو لەلایەن هێزە ئەمنییەکان و بانگهێشتی هەر ڕۆژەو هەڕەشە لێکردنیان، بەرگەی نەگرت و ڕۆژی سێشەممە لەڕێی لەچکەیەکەوە لە ڕێڕەوی پێپلیکانەکانی ماڵی خۆیان لەکاتێکدا دایک و بابی چبوون بۆسەردانی پارێزەە کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.

سەرچاوە لەدرێژەدا کوتی: سمایل مەحموودی ــ باوکی ئەسرا ــ پاش ئازادت
ی بەهۆی ئەشکەنجەوە بەشێوەی نیوەگیان بووە و لەگەڵ کەس قسەی نەدەکرد. ئەم دۆخە کاریگەری زۆری لەسەر ڕۆح و دەروونی ئەسرا مەحموودپوور دانا و ئەم منداڵە لەبەرانبەر ئەم دۆخەی باوکی نەیتوانیوە بێ هەڵوێست بێت و لەڕووی ناچارییەوە دەستی داوەتە خۆکوژی.

هەروەها کوتی: لەڕێوڕەسمی پرسەی ئەسرا مەحموودپوور، دەستوپێوەندییەکانی هێزە ئەمنی و سەرکوتگەرەکانی ئێران بەشداریان کردبوو و هاوکاتیش گوشاریان خستۆتە سەر بنەماڵە جەرگ سووتاوەکەی کە بابەتەکە میدیایی نەکەنەوە و هۆکاری ڕاستەقینەی خۆکوژی بۆ کەسوکاریان نەگێڕنەوە.

شیاوی باسە کە، دۆخی گشتی سمایل مەحموودپوور پاش لەدەستدانی کچەکەی زۆر ئاڵۆز و مەترسیدار ڕاگەیەندراوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *