سنە؛ سۆما پوورمحەممەدی مامۆستای زمانی کوردی دەستبەسەر کرا

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، چوارشەممە ٢٨ی بەفرانباری ٢٧٢٢ی کوردی، هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران، سۆما پوورمحەممەدی مامۆستای زمانی کوردی و ئەندامی لێژنەی ڕێوەبەری ئەنجوومەنی کەلتووری ـ کۆمەڵایەتی نۆژین لە سنە ـیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواست.

بەگوێرەی هەواڵەکە، ئەم مامۆستایەی زمانی کوردی لەکاتی بەدواداچوونی دۆسیەی هاوژینەکەی ئیدریس مینبەری لەدادگای ئینقلابی حکوومەتی ئێران لە سنە دەستبەسەر کراوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *