دژایەتی لەگەڵ دامەزراندنی ناوچەیەکی ئەزادی تیجاری (بازرگانی) لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەبیانووی گەشەی قاچاخی شت ومەک

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: نوێنەری خەڵکی ئیلام، مێهران، شیروان، چڕداول، ئیوان ومەلەکشاهی لەپەرلەمانی ئێران کوتی: دژایەتی لەگەڵ جێبەجێ کردنی ناوچەی ئازادی تیجاری وپیشەیی بەم پاساوەی کەئەگەری ئەوە هەیە پەرە بدات بەگەشە وبرەوەی قاچاخی کەلووپەل لەناوچەکەدا، جێگەی پەسەند نییە.

هەروەها کوتی: هەندێ کەس ونوێنەرانی پەرلەمان لە ڕاوبۆچوونی خۆیاندا ڕایدەگەیەنن کە گەشە وبرەوی ناوچەی ئازادی تیجاری ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەبێتە هۆی هەڵکشانی قاچاخی کەل وپەل لەسنوورەکان.

جێگەی باسە نوێنەرانی دەست نیشان کراو له‌ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان هەمان پلان و بەرنامەی بەرپرسانی ئەمنی ئێران لە کوردستان پێڕەو دەکەن وتەنانەت ڕێگەیش بۆ برسێتی وهەژاری وکوشتنی کۆڵبەران دەکەنەوە وئەو دۆخ وڕوانینی ئەمنییەی کە کۆماری ئیسلامی هەرلەسەرەتاوە لە کوردستان پێڕەوی کردووە وەکوو خۆی وتەنانەت چەندد قاتیشی دەکەنەوە.

رۆژهه‌ڵاتی كوردستان دەبێ هەمیشە وەکوو ناوچەی ئەمنی ودژی ئاسایشی وڵات سەیر بکرێت وهەرئەم هۆکارانە بوەتە پاساوێکی گونجاو بۆ پەلامار وکوشتووبڕ و بێ سەروشوێن کردنی هاوڵاتیانی کورد وجێبەجێ کردنی پلانە گەمارەکانی حکوومەتی ئیسلامی ئێران لە رۆژهه‌ڵاتی کوردستان.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان