بەپێی هەواڵی گەیشتووبەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە حەوتووی ڕابردوو فیلمێک لەژێرناوی (هەڵواسینی سەگەکان لەبۆکان) لەفەزای مەجازیدا دەست بەدەست کرا.
سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕوونی کردەوە ڕایگەیاند کەئەم مژارە لەلقی پێداچوونەوی دادگای بۆکان کەوتۆتە بە لێکۆڵینەوە، کوتی: دوابەدوا لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان، پەیمانکارانی پێوەندی داربەگرێبەستی بابەتی ناوبراوەوە لەگەڵ شارەوانی بۆ پاکتاوکردنی سەگە وێڵەکان ئەم ڕووداوەیان خوڵقاندووە. هەروەها ڕوونی کردەوە: دەرەنجامی کۆتایی لێکۆڵینەوەکان پاش تاوتوێکردنی وردەکارییەکانی لقی پێداچوونەوەی دادگای بۆکان ڕادەگەیەندرێ.
چۆنییەتی نەهێشتنی ئازاری ئەو ئاژەڵانەی کەلە تەنیشت ژیانی مودێڕنی ئەووڕۆییمانەوە لەشارەکان ودەورووبەرمان دەخولێنەوە، بەردەوام لەوتاقمە مژارگەلە بووەکەهەم داواکاری گشتییە وهەمیش بە نەشیاوترین ڕەوشتی بەردەست بەدواداچوونی بۆدەکرێتوپاشهات نە داواکاری ڕای گشتی دێتە ئاراوە ونە بنچینە یاساییەکانیش ڕەچاو دەکرێوهەڵبەتیش دەنگێکی ناڕەزایی لەهەمبەر ئەم یاسا شکاندنە بەرز نابێتەوە، چونکوو پەلامار وپێشێلکارییەکان لەسەرگیاندارانێک جێبەجێ دەکرێن کەمافیان نرخێکی نییە.
کوژرانی ئاژەڵان لەڕێی چەکەوە لەوکۆی ئەوبابەتە نایاساییانەیە کەڕالەگەڵ ڕا دەچێتە ناوپلانی جێبەجێ کردنی بەرپرسانی شارەوە ونوێترین بابەتی لەم چەشنە، لەشاری بۆکان لەڕۆژهەڵاتی کوردستان شایەدی کوشتنی بێ بەزەییانەی سەگە وێڵەکانی سەرشەقامەکان بووین، کەهەم نایاساییە وهەمیش بێ بەزەییانە جێبەجێ دەکرێت.
لایەنگرانی مافی ئاژەڵان لەوبڕوایەدان کە هێنانەئارای ئێش وژان بۆ گیانلەبەران نەگونجاوە وتایبەتەن نابێ لەهەمبەر گەشەی ژیانی مرۆڤ پەلاماری ژیانی ئەوان بدرێت. ئەوان لەوبڕوایەدان کە ئاژەڵان خاوەنی مافی یاسایی وئەخلاقی دیاری کراون کە مافی خەسار وئازارنەدانیش لەو مافانەیە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان