ک.م.م.ک:
دووشەممە رێکەوتی ۵ی بەفرانباری ساڵی ۲۷۲۲ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناوی “حەنزەلە هیدایەتی ” خەڵکی شاری سنە لە لایان هێزەکانی ئەمنییەتی حکوومەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەستبەسەر کرا.
پێویست بە ئاماژەیە کە، ناوبراو خوێندکاری قۆناغی دوکتۆرای بەڕێوەبەرایەتی زانکۆی زانستی لێکۆڵینەوە لە شاری تارانە، پاش دەستبەسەرکردنی لە لایان هێزە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئێران بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
پێویستە ئاماژە بکرێت کە، تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لە بار و دۆخ و شوێنی بەندکرانی ناوبراو لە بەر دەست دا نییە.
ع. ر


