پاش چوار ڕۆژ دارستان و لێڕەوارەکانی گیلان غەرب هەروا لەئاگردا دەسووتێ

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ئەم ئاگرکەوتنەوە لە۲۳ی خەرمانان لەلایەن دامەزراوەکانی سەربە سپای پاسدارانەوە هاتوەتە ئاراوە وهەنووکەیش لەوەڕگە ودارستانەکانی گیلان غەرب لەناو بڵێسەی ئاگردایە.

دارستان ولەوەڕگەکانی ناوچەی (کانی کەوەی گەوردێی چلە)لەبەشی ناوەندی وبەرزاییە گەشتیارییەکانی(ناوداری گیلان غەرب)توشی ئاگرکەوتنەوە هاتووە وهەنووکەیش درێژەی هەیە.

بۆ کوژاندنەوەی ئەم ئاگرکەوتنەوەیە چالاکانی ژینگە پارێزی گیلان غەرب داوایان لە ژینگە پارێزانی شارەکانی دیکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کردبوو؛هەربۆیە ژینگە پارێزانی وچالاکان وئەندامانی ئەنجوومەنەکانی ژینگەیی شارەکانی جوانڕۆ،پاوە،ڕوانسەر وسەلاسی باوەجانی بۆکونتڕۆڵ کردنی ئاگر چون بەیارمەتییانەوە.سەرەڕای گەیشتنی یارمەتی هەمەلایەنە لەشارەکانی دیکەوە ،بەڵام تائەم چرکەساتە بەهۆی باو گژەەگژە وچڕی وبەررزی ناوچەکەوە ئاگرەکە هەر بڵێسە دەهاوێ ونەکوژاوەتەوە.

ئامارگەلی جۆراوجۆر لەلایەن قایمقامەتی ودامەزراوەگەلی سەربەحکوومەت بۆ پەردەپۆشی بابەتەکە ڕوولەزیادبوونە؛بەڵام بەکوتەی شایەتحاڵان  پترلە ٨۰۰هێکتار سوتێندراوە.

لەسەرەتای ساڵەوە تابەئێستە ۱٥جار ئاگرکەوتنەوە لەدارستان ولەوەڕگەکانی گیلان غەرب هاتوەتە ئاراوە وپترلە ٨۰۰هێکتار لەدارستان ولەوەڕگەکانی ئەم دەڤەرە سوتێنراوە وزێدەتر لە۱۰میلیلرد قەران خەساری گەیاندووە .

ئەمە لەحاڵێکدایە کە پێگەیەنەر و دام ودەزگاکانی حکوومی هەروەها بێدەنگیان هەڵبژاردووە وهەوڵێک بۆکوژاندنەوەی ئاگرەکە نادەن وئەگەری ئەوەی هەیە ئەو ئاگرە تەشەنە بکاتە نێو خانوبەرەی دانیشتوانی ناوچەکەوە.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان