دەسبەسەرکردنی خوێندکارێکی دیکە لە لایان هێزە ئەمنیەتییەکانی ئێران لە سنە

ک.م.م.ک:

بە گوێرەی ئەو هەواڵانەی وەدەست کەوتوون، شەممە ڕێکەوتی ٦ی سەرماوەزی ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناوی “نیلووفەر نەجەف پوور ” خوێندکاری بەشی ژینگەی زانکۆی کوردستان، کە ساڵی ١٣٩٩ی هەتاوی چۆتە زانکۆ، لە بەرانبەر خەوتنگەی فریشتەگانی زانکۆ لە لایان هێزە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئێران دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

پێویستە بگوترێ کە، ناوبراو گیرۆدەى نەخۆشی MSی کوشندەیە و بارودۆخی جەستەیی خراپە و دەروەستی بەندیخانە نایەت.

تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە لە شوێنی بەندکران و چارەنووسی ناوبراو هیچ زانیارییەک لە بەر دەست دا نییە.

ع. ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *