پاوە؛ لەلایەن دامەزراوە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران هەڕشە لە خاوەنی بارهەڵگرە مانگرتووەکان کرا

ک.م.م.ک:

بەپێی هەواڵەکە، دووشەممە ١٤ی سەرماوەزی ٢٧٢٢ی کوردی، دامەزراوەکانی ئێران بۆ وێنە سەرۆکی ئیدارەی ڕێگەوبانی شاری پاەە و سەیفوور غوڵامی ئەندامی ئیتلاعاتی دەرەوەی سنوور، لەڕێی نامەوە هەڕەشەیان لە خاوەنی بارهەڵگرە مانگرتووەکان کردووە لەو شارە و گوشاریان خستوونەسەر بۆ ئەوەی کۆتایی بە مانگرتن بێنن.

بەگوێرەی هەواڵەکە، دامەزراوەگەلی حکوومی هەڕەشەیان لە خاوەنی بارهەڵگرەکان کردووە کە پشکی گازۆڵیان دەبڕن و کارتی سووتەمەنیان لەکار دەخەن.

شیاوی باسە، هاوکات لەگەڵ مانگرتنی گشتی لە کوردستان و ئێران نێزیک بە ١٢٠ بارهەڵگر لە شاری پاوە دەستیان داوەتە مانگرتن.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *